بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەنداوی 25 رووداوێکی مێژووییە

06/01/2023
فۆتۆ: 

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر دەستپێکی یارییەکانی کەنداو ئاماژە بۆئەوەدەکات، کەنداوی 25 رووداوێکی مێژووییە دوای ماوەیەکی دوورودرێژ.



بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: ئەم دەستپێکە سەرنجڕاکێش و ئاهەنگە جەماوەرییە پیرۆزە لە هەڵسوڕێنەران، بەسڕەی ئازیز و هەموو عیراقییەکان.

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی باسی لەوەشکردوە: هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی دەخوازین و ئومێدەوارین ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ گەڕانەوەیەکی بەهێز بۆ ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و چاکبوونەوەی عیراق.