پۆلیسی سلێمانی: گەنجێک بەفێڵ ١٥ ملیۆن دیناری لە کچێک وەرگرتوە

07/01/2023
فۆتۆ: 

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بەفێڵکردن پارەی لە کچێک وەرگرتووە


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بە فێڵ ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناری لە کچێک سەندبوو .

ئاماژەی بەوەشداوە: دوای ئەوەی کچێک سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بە فێڵ پارەی لێوەرگرتووە و لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناسیویەتی، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەکان توانرا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات تۆمەتبار لە شاری هەولێرەوە بهێنرێتە سلێمانی و لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت و بەشێک لەپارەکانیش دەستیبەسەردابگیرێت .

رونیشیکردوەتەوە: لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ف، ع لەدایکبووی ٢٠٠٣، دانیشتووی هەولێر-سەیدئاوا) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٥٢ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە