دەست بەدابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت

07/01/2023
فۆتۆ: 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەسەر دواکەوتنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان هاتە دەنگ و رایگەیاند، دوو رۆژیتر دەست بەدابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت


وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زایینی و کریسمس و رۆژەکانی پشووی ئەم بۆنەیە، دابەش کردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواکەوت".

لەسەر کاتی دابشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: " لە رۆژی ٩ی ١ دەست دەکرێت بە دابەش کردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە".

مانگانە حکومەتی ئەمریکا بوودجەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەکات، بەهۆی سەری ساڵەوە مووچەی مانگی دوانزەی هێزەکە دواکەوتوە.