ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشکرادەکات
ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشکرادەکات و ئەندامەکانیان دەستگیردەکەن کە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکیان فریوداوە و کاری تاوانکارییان ئەنجام داوە
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن ھاوڵاتی ( حەیدەر جەلال ) بەڕەگەز عەرەب ئاگادار کراینەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری ( تۆیۆتا ھایلۆکس ٢٠٢٢ ) لە ناوشاری سلێمانی دزراوە ، پاش ڕەزامەندی دادوەر دەستبەجێ ھێزەکانمان دەستیانکرد بەلێکۆڵینەوە و لەئەنجامی بەدواداچون زانیاری بەدەست ھات لەسەر ئەم ڕووداوە ، لە ماوەی چەند سەعاتێکدا سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیرکران کە پێکھاتبوون لە ھەر ٣ تۆمەتبار
( ع , ع ، م ) ، ( ە ، ح ، ح ) ، ( پ ، ک ، ح )بە ڕەگەز کورد تەمەنیان لە نێوان (٣٠-٣٥) ساڵدایە .
ئاماژەی بەوەشداوە: بەپێی لێکۆڵینەوەکان کاری ئەم باندە فریودانی ئەوکەسانەبووە کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکەن ، بەو پاساوە ئەم فرۆشیارەیان لە شاری کەربەلاوە ھێناوەتە سلێمانی و لەکاتی ( ترایی ) تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لێی دەدزن .
ئاسایشی سلێمانی دوپاتی دەکاتەوە: کە بۆ ھەموو لایەکی ڕوندەکەینەوە سەرجەم تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و پاش تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
|