دادگایه‌كی ئه‌مریكا رێكخراو‌ی ترامپ سزا ده‌دات

14/01/2023
فۆتۆ: 

رۆژی هه‌ینی‌، دادگایه‌كی ئه‌مریكا بڕیاریدا به‌ سزادانی “رێكخراوی ترامپ كه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ خێزانی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به‌ 1.6 ملیۆن دۆلار، به‌ هۆی تاوانباركردنی به‌ ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی دارایی و باج.


ئه‌لڤین براگ" داواكاری گشتی مانهاتن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا، ئه‌وه‌ وه‌بیر دامه‌زراوه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌كان ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ناتوانن فه‌رمانگه‌ی باج فریو بده‌ن له‌ سزاكان ده‌ربازیان ببێت.

دادوه‌ر "خوان میرتچیان" له‌ دادگای مانهاتن سزاكه‌ی په‌سه‌ندكرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی "سویند خۆران" بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ دوو رێكخراوی سه‌ر به‌ ترامپ تاوانبارن له‌ 17 تۆمه‌تی تاوانكارییدا.

مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا باجی سه‌رۆكی پێشوویان ئاشكراكردو، ناڕێكی زۆری تیادا ده‌ركه‌وت له‌ ئاستی ده‌ستكه‌وته‌كانی ترامپ و ئه‌و باجانه‌ی داویه‌تی له‌ نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2020