فڕۆکەیەک بە 72 سەرنشینەوە کەتەخوارەوە و تێکشکا

15/01/2023
فۆتۆ: 

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە ٧٢ کەسەوە کەوتەخوارەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.

 
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، وتەبێژی هێڵی فڕۆکەوانیی یەتی ئێرلاینزی نیپاڵی رایگەیاند: "٦٨ سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەکەدا هەبووون و جارێک نازانین کەس رزگاربووبێت". 

 بەرپرسانی وڵاتی نیپاڵ رایانگەیان، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە راسپاردووە.