پاسپۆرتی عێراقی، دووهەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانە

15/01/2023
فۆتۆ: 

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ، پاسپۆرتی ژاپۆن و سەنگافورە و کۆریای باشوور لە لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهاندان، هەڵگری ئەو پاسپۆرتانە دەتوانن بەئازادانە گەشت بکەن بۆ زۆرترین شوێنی جیهان


ڕاپۆرتەکە لەلایەن Henley & Partners ئامادەکراوە. ئەم دەزگایە ١٩٩ پاسپۆرت بەپێی ژمارەی ئەو شوێنانەی هەڵگرانی دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە سەردانی بکەن، دەستنیشان دەکات.

ئەم ڕیزبەندییە بەردەوام تازە دەکرێتەوە کاتێک گۆڕانکاری لە ڤیزاکاندا ڕوودەدات.

باشترین پاسپۆرتی وڵاتان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بەپێی پێوەرەکانی پاسپۆرتی Henley & Partners

١. ژاپۆن (١٩٣ شوێن)

٢. سەنگافورە، کۆریای باشوور (١٩٢ شوێن)

٣. ئەڵمانیا، ئیسپانیا (١٩٠ شوێن)

٤. فینلاند، ئیتاڵیا، لۆکسمبۆرگ (١٨٩ شوێن)

٥. نەمسا، دانیمارک، هۆڵەندا، سوید (١٨٨ شوێن)

٦. فەرەنسا، ئێرلەندا، پورتوگال، بەریتانیا (١٨٧ شوێن)

٧. بەلجیکا، نیوزلەندا، نەرویج، سویسرا، ئەمریکا، کۆماری چیک (١٨٦ شوێن)

٨. ئوسترالیا، کەنەدا، یۆنان، ماڵتا (١٨٥ شوێن)

٩. هەنگاریا، پۆڵەندا (١٨٤ شوێن)

١٠. لیتوانیا، سلۆڤاکیا (١٨٣ شوێن)

خراپترین پاسپۆرتی وڵاتان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بەپێی پێوەرەکانی پاسپۆرتی Henley & Partners

١٠٢. کۆریای باکوور (٤٠ شوێن)

١٠٣. نیپاڵ، خاکی فەلەستین (٣٨ شوێن)

١٠٤. سۆماڵ (٣٥ شوێن)

١٠٥. یەمەن (٣٤ شوێن)

١٠٦. پاکستان (٣٢ شوێن)

١٠٧. سوریا (٣٠ شوێن)

١٠٨. عێراق (٢٩ شوێن)

١٠٩. ئەفغانستان (٢٧ شوێن)