کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

06/07/2020
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کۆیە – هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتووچۆی‌ كۆیە
کۆیە

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کۆیە – هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و و پێنجی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتووچۆی‌ كۆیە رایگەیاند، كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمموزی 2020، لەسەر رێگای ھەولێر - كۆیە روداوێكی ھاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپترا تایبەت و نیسان دەبڵ‌ روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتووچۆی‌ كۆیە راشیگەیاند، رووداوەکە بەهۆی تێپەڕاندنی ھەڵە روویداوە.