نۆ كەسی دیكەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە
یەکێک لە هۆڵەکانی هێشتنەوەی تووشبوانی کۆرۆنا لە شاری دهۆک
فۆتۆ:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 9 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .
لە ڕاگەیەندراوێكدا تەندروستی دهۆك ئاماژەی بەوەكرد ئەو كەسانە دوای مانەوەیان لە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی هەموو جۆرە پشكنینێك بۆیان، ئێستا دەركەوتووە نەخۆشییەكەیان نەماوە، بۆیە گەڕێنراونەتەوە بۆ ماڵەوە .
بەو پێیەش ژمارەی ئەو نەخۆشخانەی كە تا ئێستا لە نەخۆشخانەكانی دهۆك لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 164 كەس و تەنها 25 كەس ماون كە چارەسەر وەردەگرن .
|