ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : کارەساتی دڵتەزێنی ماردین دڵی هەمولایەکی خەمبار کرد

19/01/2023
فۆتۆ: 

سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەبارەی رووداوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-01-2023ی شاری مێردینی باکوری کوردستان كە پێنج ئەندامی یەک خێزان خەڵکی پارێزگای دهۆکن لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا هێرشیانکرایەسەرو بونە قوربانی، پرسەنامەیەك بڵاوکردەوە

بسم الله الرحمن الرحيم 

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

بەرێزان / بنەماڵەی کاک حاجی عبداللە ڕێکانی و بنەماڵەی مامۆستا احمد جلال الدین
السلام عليكم و رحمة الله 

کارەساتی دڵتەزێنی شەهید بوونی ئەوبەڕێزانە لە ماردین دڵی هەمولایەکی خەمبار کرد.. 
بەم بۆنە خەمناکەوە  پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ڕێزدار دەکەین، لە خوای دلۆڤان داوای پلەی شەهیدی و بەهەشت دەکەین بۆ جەنابی حاجی عبداللە وخێزانی و كچەكەی و دایکی مامۆستا ئەحمەد جلال الدین .. هەروەها داوای شیفای خێر بۆ مامۆستا ئەحمەد ئەکەین،

 لە قاپی قودرەت وعەدالەتی خوایی داوای تۆڵە وسزای سەخت دەکەین بۆ ئەو دەستە ڕەشەی ئەم تاوانەی کردوە..
بۆ سەرجەم خزمان وکەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزیان داوای صەبرو ئەجرو سەربڵندی دەکەین.

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا
 إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
          براتان
         صلاح الدين محمد بهاءالدين
       ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان