قوباد تاڵەبانی: تاوانبارانی رووداوەکەی مێردین دەستگیر بکرێن

19/01/2023
فۆتۆ: 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی بۆ خانەوادەی رووداوەکەی مێردین دەردەبڕێت

دەقی پەیامەکە...

هاوخەمی قوڵی خۆم بۆ خانەوادە و کەسوکاری ئەو چوار هاونیشتمانییەی دەڤەری بادینان دەردەبڕم کە شەوی رابردوو لە پارێزگای مێردینی تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران.

داواکارین لە حکومەتی تورکیا بە زووترین کات راستی رووداوەکه بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان و تورکیا ئاشکرا بکات، تاوانباران دەستگیر بکرێن و رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.