بافڵ جەلال تاڵەبانی : ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە

19/01/2023
فۆتۆ: 

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق و بەدەستهێنانی جامی کەنداوی ٢٥ پەیامێک ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات و دەڵێت، ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەبەردەم یەکگرتوویی نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلێکدا

دەقی پەیامەکە: 

پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی عیراق دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداوی ٢٥ لەلایەن هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە.
ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەبەردەم یەکگرتوویی نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلێکدا، وەکچۆن هێز و توانای عیراقیشی بەرجەستەکرد بۆ رێکخستنی بۆنەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.
پیرۆزە ئەم دەستکەوتە نیشتمانی، رێکخستنە بێوێنە و ئامادەییە جەماوەرییە سەرنجڕاکێشە .

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان