٧١٤ گرام مادەی هێرۆین لە سکی هاووڵاتییەکدا دۆزرایەوە

21/01/2023
فۆتۆ: 

هێزەکانی ئێران بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەریان لە سکی هاوڵاتیەکدا دەدۆزنەوە، پارێزگاری باتمانیش دەڵێت، بەنەشتەرگەری لە سکی ئەو کەسانە مادەکان دەرهێندراوە

 پارێزگاری باتماندا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، زانیارییان پێگەیشتوە کە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر رەوانەی پارێزگاکانی رۆژئاوای وڵاتەکەی دەکرێت دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ پاسێک کردوە دەرکەوتوە دوو سەرنشتن لەناو پاسەکەدا مادەکانیان شاردوەتەوە

ئاماژەی بەوەشداوە،دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتوە مادە هۆشبەرەکان لە ناوەوەی سکی کەسێکیاندا شارداوەتەوە و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری مادەکان دۆزراوەتەوە

لە راگەیەندراوەکەدا پارێزگاری باتمان ئەوەشی ئاشکراکردوە، کە ٧١٤ گرام مادەی هێرۆین، لە ٧٦ پاکێتدا، لە سکی ئەو کەسەدا دەستی بەسەردا گیراوە.