میدیای بەریتانیا: ئاستەنگ بۆ دابەشکردنی مووچە دروست دەبێت

22/01/2023
فۆتۆ: 

عێراق داوای چڕکردنەوەی چاودێری لەسەر بەقاچاخبردنی دۆلار لە کوردستانەوە دەکات سایتی میدڵ ئیست ئای، لە ڕاپۆرتێکی تایبەت و پاڵپشت بە سەرچاوە باڵاکانی ناو حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کردووە بەرامبەر دیناری عێراقی و گرفتی کەمبوونەوەی کەمبوونەوەی دینار و کێشە لە دابەشکردنی مووچە لە ڕاپۆرتەکەدا میدڵ ئیست ئای دەڵێت"هەرچەندە بەرپرسانی عێراق ڕەتی دەکەنەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆ هەبێت لەنێوان دزیی سەدە و کەمبوونەوەی بەھای دینار ".


بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆ و بەهێزی هەیە
بۆ ئەوەی لە پەیوەندییەکە تێبگەیت پێویستت بە زانینی چەند شتێک هەیە
عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت
 پارەی نەوتەکە دەچێتەوە هەژمارێک لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا
 پاشان بە بەهای داهاتەکە، ئەمریکا دۆلار بە ڕەقەمی ناسێنراو ڕەوانەی بانکی ناوەندی عێراق دەکات
 بانکیش بە مەزاد دەیفرۆشێتە بانکە فەرمییەکان و دەیانکات بە دینار
بەوەش پارەی پێویست بۆ موچە و خەرجییەکانی حکومەت پەیدا دەکات

ئەو بڕەی ڕۆژانە بانکی ناوەند دەیفرۆشێت بە تێکڕا ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە
لەدوای ئاشکرابوونی "تاڵانی سەدە" کە تێیدا ٢.٥ ملیار دۆلاری عێراق برایە دەرەوەی وڵات
بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکی چاودێری زیاتری خستە سەر ئەو بانکانەی دۆلار لە بانکی ناوەند دەکڕن و بڕیاری توندی سەپاند بەسەریاندا
لەونێوانەدا ژمارەیەک بانک بەهۆی توندی بڕیارەکانەوە کشانەو لە کڕینی دۆلار

ڕاویژکارێکی محەمەد شەیاع سودانی بە سایتەکەی ڕاگەیاندووە "تاڵانی سەدە"  ئەو فرسەتە بوو ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤ــەوە بەدوایدا دەگەڕا بۆ دەستوەردان و لێکۆڵینەوە لە بازاڕی مەزادی دۆلاری عێراق، بۆ ئەوەی شوێنپێی ئەوانە هەڵگرێت کە لەڕێی ئەو بازاڕەوە دۆلار بۆ ئێران دەکڕن و دەیگوازنەوە بۆی، کە لە کابینەکانی پێشوودا بیانووی حکومەت بۆ مامەڵەی دۆلار لەگەڵ ئێران بریتیبوو لە کڕینی کارەبا و سووتەمەنی
سایتەکە دەڵێت"لە کۆبونەوەیەکدا کۆتایی مانگی ڕابردوو، هەریەکە لە سەرۆکوەزیران، پارێزگاری بانکی ناوەند و بەرپرسانی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی گرانبوونی بەھای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و کێشەی کەمیی داهات بە دینارە".

لە کۆبونەوەکەدا پارێزگار وتویەتی"بەڵگەی یەکلاکەرەوە و ئاماژەی مەترسیدار هەیە لەسەر دزین و بە قاچاخبردنی دۆلار".
لە کۆبونەوەکەدا پارێزگاری بانکی ناوەند ناوی دوو بانکی میسری داوە کە لە دووبەین و لەماوەی لێکۆڵینەوەدا بڕێکی زۆری پارە کڕاوەکانی بازاڕی دۆلاری ئەمریکایان بۆ گواستراوەتەوە، پاشان پارەکە گوازراوەتەوە بۆ ئوردن و لەوێشەوە بۆ ئێران 

لەوکاتەوەی ئاشکرابوون، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو بانکانە ڕاگیراوە و داواش لە بانکەکانی دیکە کراوە مامەڵەیان لەگەڵ نەکەن تاکوو لێکۆڵینەوەکان تەواودەبن
لە کۆبونەوەکدا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیارێکی پارێزگاریان ڕەتکردنەوەتەوە بۆ چاپکردنی زیاتری دینار، لەبری ئەوە داوایان لێکردووە لەگەڵ سەرۆکوەزیران بچنە واشنتن و داوای دواخستنی سەپاندنی بڕیارەکان بکەن بۆ ماوەی ٦ مانگ

هەروەها داوای کەمکردنەوەی ئاستی ئەو وردبینییەی بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا سەپاندویەتی، لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی زیاتر بۆ فرۆشتنی دۆلار و  چڕکردنەوەی چاودێری لەسەر بە قاچاخبردنی دۆلار لە کوردستانەوە
بەهۆی ئەم ڕێکارانەوە ئێستا بڕی فرۆشی ڕۆژانەی دۆلار لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەوە دابەزیوە بۆ تەنیا ٥٦ دۆلار، وایکردووە بەهای دۆلار بەرزبێتەوە
حکومەتی عێراق ئێستا کێشەی نەبوونی نەختینەی بە دینار هەیە کە مانگانە پێویستی بە ٨ ترلیۆن دینار کە یەکسانە بە ٥.٥ ملیار دۆلار بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی حکومەت
لە ئێستادا کورتهێنانی هەیە و دەیەویت لەڕێی بەکارهێنانی پارەی یەدەگ و قەرزی ناوخۆ کورتهێنانەکەی پڕبکاتەوە