بافڵ جەلال تاڵەبانی چۆن باسی مامە ڕیشە دەکات؟

24/01/2023
فۆتۆ: 

سەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی مامەڕیشە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی مامەڕیشە  لە پەیامیکدا دەڵێت: لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی گەرمیان و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشداوە: مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت: دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان