بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری بەرگری عیراق کۆبوەوە

24/01/2023
فۆتۆ: 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری عیراق کرد.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون دۆخی ئەمنیی وڵات و ناوچە دابڕێندراوەکان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاکترکردنی ژوورە هاوبەشە سەربازییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری جەختیلێکرایەوە.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە نیشتمانییەکانی کرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و رایگەیاند، بەردەوامی و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا فاکتەرێکی گرنگی پاراستنی ئارامییە و دەتوانین رێگە لەهەر مەرامێک بگرین کە دەیەوێت سەقامگیری وڵاتەکەمان تێکبدات