عەلی حەمەساڵح: لەبەرئەوەی ناچم بۆ پەرلەمان موچەم وەرنەگرتووە

24/01/2023
فۆتۆ: 

ئەندامیکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لە مانگی یازدەی ساڵی رابردووە مووچەی پەرلەمانتاری وەرنەگرتووە، دەشڵێت، لەبەر ئەوەی دەوام ناکەم لە پەرلەمان موچەم وەرنەگرتووە، نەوەک شایەنی نەبم.

دەقی بڵاو کراوەی عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک بڵاوی کردوەتەوە،  لەسەر مووچەی پەرلەمانتارییکەی دەڵێت: شەو ڕۆژ بەدواداچون بۆ کێشەی خەڵک دەکەم.. لەبەر ئەوەی ناچم بۆ بینای پەرلەمان موچەم وەرنەگرتووەو وتومە: نەوەک شایەنی نەبم! بەڵام قەرزارێکی قۆڵبڕی ساختەچی کە ئەو پارەی لە گەردنیەتی بەقەد موچەی ١٦ هەزار ساڵی پەرلەمانتارێکە!
بەویژدان بن کامیان باشە؟.
هاوڕێیەکی من موچەی وەرگرتوەو ٧٠٪ بەخشی ەوە.. ئەویش بە پەرلەمانتارێکی وتوە: وەریمەگرە خۆم مانگانە دەتدەمێ! بەدوانیشی وتوە: کە هاوژین و هاوسەریان پەرلەمانتارە لەسەر حسابی ئەوان وەریمەگرن.
وەعدیشی پێداون هەر سێکیان بکاتەوە پەرلەمانتار!

هەرگیز نەمدەویست باسی ئەوە بکەم.. کەلە ١ی ١١ەوە موچەم وەرنەگرتوەو وریشتی ناگرم.. چونکە پێموابوو شایستە نیم.. 
بەڵام بەبێ موچەش ڕۆژانە بەدواداچون بۆ گرفتی دەیان خەڵک دەکەم، بەدواداچون بکەیت و کردوەو تووشی گرفتیش ببیت.. قەرزارێکی ڕیباخۆری ساختەچی تۆمەتباردەکات بە وەرگرتنی پارەی حەرام! ناچاری قسە بکەیت! 
یەکێ: (٨٤ ملیار) ملیار دیناری حکومەت بخوات و حکومەتیش داوای نەکات! .. خەڵک چەواشە بکات بە وەرنەگرتنی موچەی مانگێکی پەرلەمانتارێک! ئەو پارە کە نایدەیتەوە (١٠٥٠٠) دە هەزارو پێنج سەد هێندەی موچەی پەرلەمانتارێکە 
ئەو پارەی هی خاوەن پشکەکان لە گەردنیدایە زیاتر لە (٢٥٠٠) هێندەی موچەی پەرلەمانتارێکە! 
ئەو زەویانەی پێیدراوە  (١٢٥ ھەزار)  هێندەی موچەی پەرلەمانتارێکە! 
ئەو قەرزەی کارەبا لە ئەستۆیەتی (٨٠٠) هێندەی موچەی پەرلەمانتارێکە. 
موزایەدە بەسەر کێ دەکەیت؟ 
لە٢٠٢٢/٢/٧ پار ساڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی چۆن بەنایاسایی دۆسیەی خاوەن پشکەکانیان داخست.. لە کاتی لێکۆڵینەوە.. نەیان هیشت دادگایی بکرێت؟ 
نوێنەری ئیدارەی گشتی یەکێتی لە کۆمپانیای نالیا کێیە مانگانە ٢٠٪ گوندی ئەڵمانی سێ وەردەگرێت؟ سۆرانی مودقیقی نۆکانە.. 
دەیان دۆسیەی تریان بۆ ڕاگرتوە لە دادگای سلێمانی.  
نەک خۆیان نایدەن بە دادگا.. لەسەر خواردنی پارەی خەڵکیش ناهێڵن دادگایی بکرێت. دەیانەوێت دەنگی ناڕازی لای شەریکیکی قەرزاری خۆیان بێت و مەترسی نەبێت بۆیان.