ئارین بارزانی پەروەردەی خوێن و خیانەت، چاڵنجی خوێندنەوە رادەگەیەنێت

24/01/2023
فۆتۆ: 

خەڵک برسییەتی و قوتی رۆژی پێ پەیدا ناکرێت جلیکانەیەک نەوتی نییە بۆ خۆگەرم کردنەوە پارەی ئەمپێرێک کارەبای نییە بۆ ئەوەی بتوانێت بە ڕوناکی کتێبی رێبازی بارزانی بخوێنێتەوە


بەڵام شازادە ئارین چاڵێنی کتێب خوێندنەوە رادەگەیەنێت و دەست و پێوەندەکەشی پشتگیری دەکەن 
ماوەی چەند رۆژێکە، ئارین مەسرور بارزانی 
چاڵنجێکی راگەیاندووە بۆ خوێندنەوەی کتێبێک 
ئارینێک کە پەروەردەی خوێن و خیانەتی ماڵباتی بارزانییە 
ئێستا چاڵنجی خوێندنەوە رادەگەیەنێت 

چاڵنجێک کە لە چلەی زستاندایە و خەڵکی پارەی نەوتی خۆگەرم کردنەوە و کارەبای رووناککەرەوەی ماڵەکانیان نییە 
لە چەند قەیرانێکدا دەژین کە لە سایەی سەری باوکی ئارینەوە درووستبوون 
نەبوونی خزمەتگوزاری و بڵاوبوونەوەی ھەژاری 
لە سایەی سیاسەتەکەی مەسرور بارزانیدان 

بەڵام کوڕەکەی مێش میوانی نییە و چاڵنجی کتێب خوێندنەوە دەکات 
هەر پێشتریش یەکێک لە دەست و پێوەندەکانی شازادە ئارین کتێبێکی بۆ کوڕەکەی مەسرور بارزانی نوسیبوو 
تێیدا باسی لە دونیابینییەکانی شازادە و حەز و ئارەزووەکانی دەکرد 
ئێستاش نەمانزانی دونیابینی هەرزەکارێک کە هێشتا ئەزمونی ژیانی نەکردووە دەبێت چی بێت؟ 

لەم چاڵنجە نوێیەدا، ئارین هانی خوێندنەوە دەدات 
 خۆی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کتێبێکی چێشتی مجێوەری هەژار موکریانی پێیە

وەک دەڵێن گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە  
ڕۆژنامەنوسێکی فەڕەنسی کە ماوەیەکی زۆر لەگەڵ مەلامستەفا دەبێت، دەڵێت هیچی نەدەخوێندەوە تەنها چوارینەکانی خەیامی لابوو سەیری دەکرد

مەسعودی کوڕی مەلامستەفا چەند ساڵێک لەمەوبەر لەپێشانگای کتێب و لە ناو بەحرێک کتێب، پەندەکانی پیرەمێردی کڕی، بەبێ ئەوەی بزانێت سێ بەشی پەندەکانی ناو ئەو کتێبە دژ بە خۆیەتی

ئێستا ئەم ئارینە کەلە تەمەنی باڵغبوونیدایە
خوا ئەوە بگرێت پەنی پێداوە و پێی وتووە ئەمە بگرە بەدەستەوە زۆر خوێنەوار  دەرەکەویت لەڤیدیۆکەدا کە ڕیکلامدەکات بۆخوێندنەوەی کتێب
بەڵام هێندە ساویلکە و نەزانە بێ ئاگایە لەوەی ئەو کتێبە پڕ جنێوترین کتێبی کتێبخانەی کوردیە


ئارین دەیەوێت لە رێگەی چاڵێنجەوە لایەنگرانی داهاتووی کۆبکاتەوە 
چونکە ئەو رۆژێک دەبێتە شوێنگرەوەی مەسرور بارزانی باوکی 
هەر وەک چۆن مەسرور بارزانی چووە شوێنی مەسعود بارزانی و ئێستا هەموو دەسەڵاتێکی هەیە 
ئارینیش دەیەوێت کە لە ئێستاوە رێی خۆی خۆشبکات و لە داهاتوودا بەرهەڵستکاری نەبێت
 
کاتێکیش ئامانجەکەی پێکا 
 نەوەی نوێی بارزانییەکان دەبێتە سەرۆکی ئەو هەژارانەی کە پارەی نانیان پێ نییە و بەیانی تا شەو لە دەرەوەن بۆ پەیداکردنی قوتی ژیان
 
سیاسەتی مەسرور بارزانی و پارتی بە شێوەیەک بوو کە کاریان لەسەر گەمژاندنی خەڵکی دەکرد
 
سەرنجیان لەسەر کێشەکان لادەبرد و بە شتی لاوەکی و بێماناوە سەرقاڵیان دەکردن
 
بەڵام ئێستا گۆڕانکارییەک لەم سیاستەدا بەدیدەکرێت 
 ئێستا لەرێگەی هاندان بۆ خوێندنەوە و بەئامانج گرتنی چینی خوێنەر 
دەیانەوێت پلانی داهاتوویان بخەنە کار 
بە شێوەیەک کە بتوانن هەموو جومگەکانی کۆمەڵگە کۆنترۆڵ بکەن 

بۆ ئەوەی، ئارینی کوڕی مەسروری کوڕی مەسعودی کوڕی مەلا مستەفا بارزانی ببێتە فەرمانڕەوای داهاتووی کوردستان
 
ئارینێک کە وەزیر لەبەردەمیدا دەچەمێتەوە و پارێزگار دەبێتە پاسەوانی تایبەتی