جەمال کۆچەر: ڕۆژانە ٥٠-٧٥ ملیۆن دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە

24/01/2023
فۆتۆ: 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، رۆژانە بڕیکی زۆر دۆلار لە عێراەقە دبرێتە چوار وڵاتی دەوروبەر دەشڵێت، هەتا عێراق پابەند نەبێت بە سیستمی سویفت مەحاڵە دۆلار بگەڕێتەوە نرخی پێشتر


د. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە: ئەم بابەتە چوار ڕەهەندی هەیە دەبێت حکومەتی سودانی لەهەر چوار لایەوە ئیش بکات هەتا بتوانێت لەم قەیرانە دەربچێت.

یەکەم: ئەوەیە کە سیستمێکی دارایی جیهانی هەیە دەبێت جێبەجێی بکات (سویفت) (منێەی ئەلکترۆنی)، دەبێت ئەوە جێبەجێ بکات ئەگەر جێبەجێی نەکات ٩٠% کێشەکان وەکو خۆی دەمێنێتەوە. سویفت ئەوەیە هەر دەوڵەتێک مامەڵە بە دۆلار بکات یان بە یۆرۆ بکات بەتایبەتی بە دۆلار ئەوا دەبێت هەر ئاڵوگۆڕێک یان دانوستاندنێک بەو پارانە دەبێت بزانن لەکوێ هاتووە و بۆ کوێ دەچێت و بۆ چییە و بەرامبەر چییە؟ ئەمە ڕەهەندی یەکەمە دەبێت حکومەتی عێراقی پابەند بێت بەم بابەتە ١-١-٢٠٢٣ کاتی دەستپێکردنە بۆ پابەندبوون نەک بۆ ئاگاداربوون چونکە پێش دووساڵ ئاگادارکراون و ڕاهێنانی بە کارمەندانی بانکەکان کردووە کە لە ١-١-٢٠٢٣ بەم سیتەمە ئیش دەکەن.

ڕەهەندی دووهەم: ئەوەیە تهریب- قاچاخچێتی دۆلاری کاش بۆ وڵاتانی دەوروبەر ڕۆژانە ٥٠-٧٥ ملیۆن دۆلار بەقاچاخ دەبرێت بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و یەمەن.

ڕەهەندی سێهەم: بابەتی ڕاوەستاندنی هەموو حەواڵاتی دەرەوە بێجگە لە حەواڵاتی فەرمی نەبێت. یەکێک لە قسەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەوە بوو وتی ئێمە دۆلارمان زۆرە، بەڵام ئێستا بانکەکانی بەشدار لە مەزادی دراو نایەن دۆلار ببەن چونکە هەموویان ئاراستەکراوی هەندی حزبی گەندەڵن لەبنەڕەتدا دانراون بۆ سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی نەک بۆ ئیشێکی پرۆفیشناڵی بانکی ئیتر ئێستا هەموویان بایکۆتیان کردووە و کەس نایەت پارە ببات.

ڕەهەندی چوارەمی: ئەم بابەتە ئەوەیە ئەڵقەیەکی ونبوو ھەیە لەناو بازرگان کە حەواڵات بۆ ئەوان لە نێوان حکومەتدا واتە هەموو ئیشی پێش ئێستا نایاسایی و گەندەڵی و تەزویر هەبووە ئەوە بوو هەندێک لە بانکەکان لەجیاتی بازرگان ئەوان پسووڵەیان پێشکەش دەکرد ئێتر ڕۆڵی بازرگانیان دەبینی.