بەهۆی کارێکی سەیرەوە ئارایشتگەیەک لە سلێمانی داخرا

25/01/2023
فۆتۆ: 

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگەیەکی بەناوبانگیان لەشارەکە داخست و ئاماژەیان بەوەداوە، بەهۆی دووعا و نوشتە و فێڵکردنەوە دایان خستوە


قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردن تیایدا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە ئارایشتگەی شاهان لە سلێمانی دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە فەرمانی دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دووعا و نوشتەی کردوە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنەکەی دووعا و نوشتەکانی کردوە دەستگیرکراون.