دیاری رەفیق قائیمقامی سەیدسادق، کرایە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژە

25/01/2023
فۆتۆ: 

بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، قائیمقامی سەید سادق کرایە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژەی ھەرێم و لە پۆستی قائیمقامی بەخشرا

بە پێی فەرمانێکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ( دیاری رەفیق) قائیمقامی سەید سادق بەپلەی بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژەی هەرێم، دادەنرێت.

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانبێت، قائیمقامی سەید سادق لە پۆستی قائیمقامی دەبێت ببەخشرێت، دوای ئەم هەواڵە ئێوارەی ئەمڕۆ ھەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی دیاری رەفیق قایمقامی سەید سادق بڵاوکرایەوە لە پۆستەکەی و بەشێک لەدانیشتووانی قەزاکە وەک دڵخۆشییەک بۆ ئەو بریارە شیرینییان بەخشییەوە