سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی زەمینەی رێکكەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا دەشێوێنێت

26/01/2023
فۆتۆ: 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی نیگەرانی دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڵاوکردوە و رایگەیەاند، ئەو بڕیارە زەمینەی لێکگەیشتن و ڕێکەوتن لە نێوان هەرێم و بەغداد دەشێوێنێت و ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بەیەکترکردن ئەخاتە بەردەم مەترسی و گومان

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناردنی پارە بۆ ھەرێم رایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی زیانی راستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی مووچەخۆران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان ھەیە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: ئەو بڕیارە زەمینەی لێکگەیشتن و ڕێکەوتن لە نێوان ھەرێم و بەغداد دەشێوێنێت و ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بەیەکترکردن ئەخاتە بەردەم مەترسی و گومان