وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سەنتەری شارەکان ئاشکرا کرا
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو نەوتەی كە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی ناردووە بڕێكی گەیشتووەتە ناو شاری سلێمانی و نزیكەی دوو ملیۆن لیترێك كۆكراوەتەوە و ئامادەیە كە لەناو شار و قەزا و ناحیەكاندا دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەشکرد، بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێمە لە هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دەستپێدەكات.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتى عێراق بڕیاریدا ٦٠ تانکەر نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت و بێبەرامبەر بدرێت بە هاوڵاتیان
|