موچەى وەزارەتێک و چەند شوێنێک دەدرێت

07/07/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم بەردەوامە لەدابەشکردنى موچە، بەپێى خشتەى وەزارەتەکەش ئەمڕۆ موچەى وەزارەتێک و چەند شوێنیک دەدرێت.

بەپێى ئەو خشتەى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ موچەى وەزارەتى شەهیدا ن و شەهیدانى هاوڵاتى  زیندانى سیاسى  دەزگاى گشتى ئاسایش  خەرج دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، تائیستا حکومەت موچەى مانگى شوباتى وەزارەتى تەندروستى، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتى ناوخۆ و دارایى و هێزەکانی 70 و 80، هیزى زێرەڤانى و بەرگرى فریاکەوتن دابەشکردووە.