تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی باشووری تاران روویدا

07/07/2020
فۆتۆ: ئەرشیفی حڕە

تەقینەوەیەكی گەورە لە ناوچەی باقر شەهر لە باشووری تارانی پایتەختی ئێران روویدا و ژمارەیەك كوژراو برینداری لێكەوتووەتەوە و هێزە ئەمنیەكانیش تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان رانەگەیاندووە.

میدیاكان ئێران بڵاویان كردەوە تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی سەربەكۆمپانیای (سەپاهان پەرش) روویداوە لە ئەنجامدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكیش بریندار بوون. 
هەرچەندە تا ئێٍستا هیچ لایەنێكی فەرمی زانیاریەكانی ئەو میدیایانەی پشتراست نەكردووەتەوە، بەڵام با لەوە دەكریچت تەقینەوەكە دەنگێكی ەورەی لێكەوتووەتەوە و زیانێكی گەورەی مادیشی لێكەوتووەتەوە. 
لە ماوەی رابردوو چەند تەقینەوەیەكی دیكە لە ناو كارگەكانی ئێران روویداوە كە بەشێكیان لەو كارگانەدا بوون كە وەك بەرهەمهێنەری پرۆسەی ئەتۆمی ئێران باسی لیچوە دەكرێت بەڵام ئەو كارگەیەی ئەمڕۆ تەقینەوەكەی لێروویداوە بەرهەمهێنەری كەرەستەی میكانیكیە بۆ كاری میدیایی.