پەروەردەی سلێمانی لەسەر دەوامی سبەینێ بڕیاری دا

30/01/2023
فۆتۆ: 

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دەوامی سبەینێی قوتابخانەکان بڕیاریدا و رایگەیاند، دەوام لەسەرجەم قوتابخانەکان ئاساییە و پشوو نییە

بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی سبەینێ سێشەممە لە "سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی دەرەوەی شار و لادێکانی کە دوورن لە رێگای سەرەکیەوە و رێگاکەیان گڵە دەگرێتەوە".

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دەوامی سبەی لە قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: " سبەینێ سێشەممە، دەوام لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن ئاساییە و پشوو نییە".