پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس دەستگیرکران دزییان لە 30 شوێن کردووە لە سیتەک
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کە لە ٣٠ شوێنی جیاواز لە ناوچەی سیتەک دزیان کردوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ئەو سنورە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دزییان لەنزیکەی ٣٠ شوێن لە سیتەک کردبوو.
پۆلیس دەشڵێت: دزەکان لەدوای سکاڵای چەند هاوڵاتییەکی سنوورەکە دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر چەند پارچەچەکێک و بڕێک پارەو کەل و پەلی دزراودا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک کە بە تۆمەتباران بووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: "داوا لە هاوڵاتیانی ئەو سنورە دەکەین کە دزییان لێکراوە و کەلوپەلەکانی خۆیان دەناسنەوە سەردانی بنکەی پۆلیسی سیتەک بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا."
|