ناوەندی ئەزهەر بۆ فەتوا: بڵاوکردنەوەی وێنەی خواردن و خواردنەوە لەلایەن ژنانەوە، حەرامە

31/01/2023
فۆتۆ: 

ناوەندی جیهانی ئەزهەر بۆ فەتوا رایگەیاند، وێنەگرتنی ژن لە هەموو شتێک، تەنانەت خواردن و خواردنەوە و دواتر بڵاوکردنەوەی لە سۆشیال میدیا، ئەنجامدانی کارێکە کە لەلایەن شەریعەتەوە ڕەتدەکرێتەوە.

ناوەندی جیهانی ئەزهەر بۆ فەتوا، "ئەو ژنەی باسی بابەتی خێزانیی  دەکات، و نهێنی ماڵەکەی لەبەرچاوی کەسانی دیکە ئاشکرا دەکات،و بە خێزان و هاوڕێکانی دەڵێت چی لە ماڵەکەدا ڕوودەدات ، و وێنەی هەموو شتێک بگرێت، تەنانەت خواردن و خواردنەوەش، ئینجا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی بکاتەوە، بەجۆرێک هەندێک کارەکانی منداڵەکان بڵاوبکەنەوە، ئەو ژنەی کە وا دەکات، شتێک ئەنجام دەدات کە شەریعەت ڕەتدەکاتەوە ، چونکە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی هەڵوەشانەوەی خێزانە، و ئەم فەتوایە مێردەکەش بە هەمان شێوە و هەموو ئەندامێکی خێزانەکە دەگرێتەوە".

هەر لە درێژەی فەتواکە دا هاتووە: ئیسلام هێشتنەوەی نهێنی بە یەکێک لە گرنگترین بەها و ئەخلاق دەزانێ کە قەوارەی بنەماڵە دەپارێزێت و سەقامگیری ئەم بینا گەورەیە بەدەست دەهێنێت، هەروەها ئەوەی پێشێلی دەکات بە یەکێک لە هۆکارە گەورەکانی ڕووخاندنی... ئەم بینایە دادەنرێت. ئەو ناکۆکیانەی کە دروستی دەکات لە زۆر حاڵەتدا دەبێتە هۆی جیابوونەوە و لەناوچوونی خێزان و دواتر هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگا.