کارەبای سلێمانی دوو بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا دەکاتەوە

02/02/2023
فۆتۆ: 

کارەبای سلێمانی بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین لەسەر هاوڵاتیان دوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا لە سنوری پارێزگاکە دەکاتەوە


 بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "بەمەبەستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی رۆتین و خێرا راپەڕاندنی کاروبارەکانی هاوڵاتییان بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی دەکرێت بە دوو بەڕێوەبەرایەتیی جیاواز، هەر بەڕێوەبەرایەتییەکیش کاروباری چەند گەڕەک و ناوچەیەکی شاری سلێمانی جێبەجێ دەکات کە بریتین لەبەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوا".

ئاماژەی بەوەشداوە، "لە ئێستادا هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبینای دابەشکردنی کارەبای سلێمانیدان".

کارەبای سلێمانی ئەوەشی رونکردووەتەوە، دوو بەڕێوەبەرایەتییەکە بەمشێوەیە دابەشکراون، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵات سنووری هۆبەی ێیانەکانی (پارکی ئازادی، ئەزمەڕ، سەیوان، مامەیارە، مەڵکەندی، عەربەت، قەرەداغ، ماوەت، چوارتا) لەخۆدەگرێت. دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوا هۆبەی ێیانەکانی (کوردسات، رزگاری، راپەڕین، شەهید، ێناعی(پیشەسازی)، سەرچنار، بەکرەجۆ) لەخۆدەگرێت.