شەش داواکراو لە سلێمانی دەستگیرکران

02/02/2023
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی شەش داواکراوی راگەیاند، کە بە تۆمەتی تیرۆر لە چەند پارێزگایەکی عێراق داواکرابوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، شەش داواکراو لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی فیدراڵ، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکراون.

راشیگەیاند، دوو کەس لە تۆمەتبارەکان ئەندامی یەک خێزانن و سەرجەم  تۆمەتباران، بەپێی ماددەی چواری یاسای تیرۆر، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگاکانی بەغداد و سەڵاحەدین و دیالە و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەو پارێزگایانە داواکراون.