حەوت کەس بەتۆمەتی دزیکردن لە سیتەک دەستگیرکران

04/02/2023
فۆتۆ: 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک بەھاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەک حەوت تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە لەچەند شوێنێکی سنوری ناحیەی سیتەک دزییان کردبوو.

دەشلێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین کەلوپەلی جۆراوجۆری دزراودا، لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل کە بە تۆمەتباران بووە بۆیە داوا لەو کەسانە دەکەین کە لەسنوری ناحیەی سیتەک دزییان لێکراوە سەردانی بنکەی پۆلیسی سیتەک بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵاو ناسینەوەی کەلوپەلەکانیان.