قائیمقامی سلێمانی: هەر شوێنێك تانكی غازی شلی هەبێت ناوی تۆمار دەكرێت

05/02/2023
فۆتۆ: 

بەبڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی، هەر ماڵێك یان دامەزراوەیەك تانكی غازی شلی هەبێت، دەبێت ناوی تۆمار بكات، لیژنەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە دروست دەكرێت

ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەر و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، لەبارەی بڕیارێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ دانان و سیانەكردنەوەی سیستمی غازی شل كۆبووەوە و جەختیكردەوە لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لە سەرجەم ماڵ و فەرمانگە و كۆمپانیا تایبەتمەندەكان.

ئاوات محەمەد راشیگەیاند، دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هەر ماڵێك یان دامەزراوە و باڵەخانەیەك تانكی غازی شلی هەبێت، پێویستە لە نزیكترین بنكەی بەرگریی شارستانی ناوی تۆمار بكات و پشكنین بۆ سیستمەكەی بكرێت، لیژنەیەكی تایبەتیش بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی ئەو بڕیار و رێنماییانەی تایبەتن بە غازی شل دروستدەكرێت.