تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئەلیکترۆنی ئاشكراكرا

05/02/2023
فۆتۆ: 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی ئەلیکترۆنی ڕووندەكاتەوە، كە بەبێ‌ پارەی نووسینگەكانی مۆڵەتی شۆفێری، بڕی 75 هەزار دیناری تێدەچێت.

مقەدەمی هاتووچۆ، سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕسوماتی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری بڕی (٥٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر داواکاری پێدانی مۆڵەتی شۆفێری و بڕی (١٠٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر دواکاری پێدانی کوڕاسە (فۆرم)ی مۆڵەتی شۆفێری بۆ هەموو جۆرەکانی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی (٥٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بەهەر تاقیکردنەوەیەکی تیوری و بڕی (٥٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بەهەر تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکی.

ئاشكراشی كردووە، بڕی (٥٠,٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بەپێدانی (دەرهێنان) و نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری