چالاکوانێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە 6 مانگ زیندانی سزادرا

07/02/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ سێشەممە، دەسەڵاتی دادوەری عێراق بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی نەشیاو، سزای ٦ مانگ زیندانی بۆ چالاکوانێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەناوی (ئوم فەهد)وە دەرکرد.

سه ڕچاوەیەکی ئاگادار به (به غداد تودەی)ی ڕاگەیاند، "دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای 6 مانگ زیندانی بۆ بلۆگەر (ئوم فەهد) دەرکرد به هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی نەشیاو له سۆشیال میدیا". غوفران مەهدی سەوادی ناسراو بە "ئوم فەهد"، خەڵکی پارێزگای بەسرەیە لە باشووری عێراق، لەدایکبووی ساڵی 1994 و دووجار هاوسەرگیریی کردووە، لە ئێستادا نیشتەجێی یەکێکە لە گەڕەکە ئاست بەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی بەغدایە. ئوم فەهد ڕوونیدەکاتەوە کە ئەو ژنێکی بازرگانە و هاوسەرەکەی دەوڵەمەندە، ئەمەش لەکاتێکدا گومانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی کاریگەر و سەربازیدا هەیە