کیشوەربڕە بەکرێگیراوەکانی پارتی

07/02/2023
فۆتۆ: 

پارەیەکی زۆری هەرێمیان بۆ خەرجدەکرێت، بودجەی مانگانەیان ملیۆنان دۆلارە بەڵام لەژێر هیچ یاساییەکی سەربازیی و مەدەنی حکومەتی عێراق و هەرێم جێگەیان نابێتەوە بەڵکو وەک بەکرێگیراو مامەڵە دەکەن و پارتی دیموکرات وەک داردەست بەکاریاندەهێنێت



هێزە بەکرێگیراوەکانی پارتی

جیا لەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەدەرەوەی ‌هێزە فەرمییەکانی، چەندین جۆر میلیشیا و هێزی هەیە کە بۆ ئامانجی کەسی و تەسفیاتی سیاسی ناوخۆیان بەکاردێن، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، بەدیاریکراوی دوای دەستپێکی شەڕی داعش و جەنگی ناخۆی سوریا، سەرقاڵی دروستکردنی هێزی کرێگرتەیە لە خەڵکی دەرەوەی هەرێم

بەشێکی زۆری ئەو هێزانە، سەرەڕای ئەوەی نەبونەتە بەشێک لە سیستمی بەرگری هەرێم و پاراستنی سەروەری خاکەکەی، بەڵکو بوونەتە داردەستی پارتی،  بەکاریاندەهێنێت دژ بە نەیارەکانی، هەروەها بۆ فشارکردن و دەستوەردان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان

نمونەی ئەو هێزانە، هێزی ڕۆژە کە ئەندامەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها هێزی پارتی ئازادیی کوردستان کە کادیرەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەم دوو هێزە نایاساییە، کەڤبوونەتە بار بەسەر بودجە و ژێرخانی ئابووری هەرێمەوە، وەک چەکێک بەکاردێن دژ بە هێزە ڕەسەنەکانی دیکەی پارچەکانی کوردستان

پارتی بۆ ئەوەی ڕەوایەتی بدات بە بوونی ئەم دوو هێزە، لە شارەکانی دهۆک و هەولێر، لەڕێی فەرمانگەکانی تایبەت بە پێدانی ناسنامە و ڕەگەزنامە، ناسنامەی عێراقییان بۆ دەرکراوە
وەک ئەوەی لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد و بەرپرسانی عێراق باسیانکردووە، پارتی ناسنامەی بۆ نزیکەی ٣٥٠ ھەزار کەس لە خەڵکی دەرەوەی ھەرێم دەرکردووە، تاکو جگە لە هێزی سەربازیی، بۆ دەنگدانیش بەکاریانبهێنێت

ئەندامانی هێزی ڕۆژ، لەو کوردانەی ڕۆژئاوای کوردستان پێکدێت کە لە سەرەتای جەنگی ناوخۆی سوریا، چونە پاڵ سوپای ئازادی سوریا و دژ بە ڕژێمەکەی ئەسەد و یەپەگە شەڕیان دەکرد، دوای شکستیان ڕایانکرد بەرەو هەرێم
لە کامپەکانی بنەسڵاوە، خنس و نیشتەجێکران، تورکیا ئەمەی بە هەل زانی و دەستیکردن بە جێبەجێکردنی پلانی بەکارهێنیان بۆ ویستەکانی خۆی

لە ۱۲ی نیسانی ۲۰۱۲بە بڕیاری مەسعود بارزانی لەسەر میلاکی هێزەکانی زێرەڤانی، وەکو هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ناسێنران
خەرجی مانگانەی هێزەکە ١٥ ملیار دینارە و لە بودجەی خەڵکی هەرێم دابیندەکرێت


پارتی ڕاهێنان و ڕێخستنی ئەم ‌هێزە بەکرێگیراوانە لە ڕێێ دامەزراوە فەرمییە سەربازییەکانەوە ناکات، بەڵکو لەڕێی کۆمپانیای ڕاوێژکاریی سەربازیی نێودەوڵەتی کارەکە دەکات
لێرەدا پارتی پشتی بە کۆمپانیای (سادات)ـی تورکی بەستووە کە خاوەنەکەی ژەنەڕالێکی خانەنشینکراوی تورکە ، هەمان ئەو کەسەی خاوەندارێتی ئەم کۆمپانیایە دەکات، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆککۆماری تورکیایە.

ئەم کۆمپانیایە پەیوەندی پتەوی لەگەڵ دەزگای هەوڵگری میت هەیە، گولنور ئایبات ڕاوێژگاری سەرۆککۆمار، ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان میت و ساداتە، کە هاوڕێیەکی نزیکی نێچیرڤان بارزانیشە


سادات ماوەیەکی زۆر لە کوردستان بارەگایان هەبووە بە نهێنی، بەڵام لە ٢٠١٧ لەژێر ناوی ناوەندی توێژینەوە بە فەرمی بارەگایان کردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ لەناوچەی خەنز ــی دهۆک، ڕاهێنانی سەربازی بە بەکرێگیراوەکانی ڕۆژ کردووە

جگە لەوە تورکیا ئەم کرێگرتانەی لە سوریا و لیبیا بۆ پێکانی ئامانجەکانی خۆی بەکارهێناوە لەژێرناوی کەتیبەکانی فاروق و سەڵاحەدین

هەروەها لە لیبیا کە لە کیشوەرێکی جیاوازە لە کوردستان، جارێکی دیکە ئەم هێزانە لەلایەن تورکیا بەکارهێنران و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژرا و بەشێکیشیان لێ بەدیلگیرا
لەوکاتەدا وتەبێژی سوپای لیبیا ڕایگەیاند: "پێمان سەیرە کورد ببێتە بەکرێگیراوی تورکیا و لەژێردەستی گورگە بۆرەکان ڕاهێنان بکات و دژ بە خەڵکی دیکە بەکاربێت"