بەفربارینی زۆر جوڵەی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگرت

07/02/2023
فۆتۆ: 

بەهۆی بەفر بارینی زۆرەوە جموجوڵی بارزرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیرا، بەرپرسانی دەروازەکە دەڵێن، هاتووچۆ لە دیوی ئێرانەوە راگیراوە

 سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، " کەمیک پێش ئێستا ئاگادار کراینەوە کە بەهۆی بەفربارینی زۆر لە دیوی ئێرانەوە هاتووچۆ لە دەروازەکە بەتەواوی راگیراوە".
 
سیروان حوسێن ئاماژەی بەوەشداوە، "لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە گرفتی هاتووچۆ نییە؛ ئەوەی هەیە دیوی ئێرانە و بۆ کردنەوەی چاوەڕوانی پاککردنەوەی رێگەکەین لەلایەن ئەوانەوە".