ئەو بومەلەرزەی جیهانی هەژاند

08/02/2023
فۆتۆ: 

لە بەرەبەیانیدا دێت و ئەوەی لە سنوورەکەیدایە تەختی زەوی دەکات ئەو کاتەی بومەلەرزە لە تورکیای دا، هەر بەم شێوەیە بوو خەڵکی لە شیرینی خەودا بوون کاتێک ماڵەکانیان بەسەریاندا رووخا زیاتر لە ٢٦ کاتژمێر تێپەڕیووە و هێشتا هەوڵەکانی رزگارکردنی قوربانییەکانیش بەردەوامە

چەقی بومەلەرزەکە کوێ بوو؟ 
بۆچی روویدا؟
 هۆکاری زۆری ژمارەی قوربانییەکان چی بوو؟
بەرەبەیانی رۆژی ٦ی شوبات
هاوڵاتییانی شاری ‌غازی عەنتاب لە خەودا بوون کاتێک بومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی ٧،٨ پلە لە شارەکەیدا
ئەمە هەموو شتێکی وێرانکرد
هەزاران باڵەخانەی روخاند و هەزاران کەسی کردە قوربانیی و دەیان هەزاری دیکەش بێ ماڵ و حاڵ بوون
بەڵام، وێرانکارییەکە تەنها لە غازی عەنتاب نەبوو
بەڵکو بەشێک لە شارەکانی کوردستانی باکور و رۆژئاوای کوردستان و سوریا رووبەڕووی وێرانکارییەکە بوونەوە

هۆکاری سەرهەڵدانی بومەلەرزەکە لەم ناوچەیدا چی بوو؟

هۆکارەکە تەواو سروشتییە و چەند جارێک لە رابردووشدا روویانداوە
تورکیا دەکەوێتە سەر پلێتی زەوی ئەنادۆڵ
ئەم پلێتە لە توێژکاڵێکی ئەستووری زەوی پێکدێت
کە بەردەوام لە جوڵەدایە و دەسوڕێت
پلێتی ئەنادۆڵ بە ژێر یان بەسەر پلێتەکانی عەرەبی و ئەوراسیا گوزەر دەکات
ئەمە ئاساییە
بەڵام لە هەندێک کاتدا، بەهۆی بوونی بەربەستێک لە نێوان پلێتەکاندا
لە یەک خشانی ئەم پلێتانە قورستر دەبێت
هەتا دەگاتە ئەوەی جوڵەیەکی وەک شەپۆل درووستبێت
ئەم شپۆلە دەکرێت بە گوڕ و هێزی جیاواز بێت
زۆرکات لە خوار گوڕی پلە ٣وەیە، بۆیە هەستی پێناکرێت
بەڵام لە دوایین بومەلەرزەی تورکیادا بەم شێوەیە نەبوو
بەڵکو شپۆلەکە زۆر بەهێز بوو
بۆیە کاریگەرییەکەی گەیشتە سەر زەویی و ئەو وێرانکاریەی لێکەوتەوە کە جیھان بینی
ئەمە پێشتر لە تورکیا روویداوە
پێشتر لە ساڵانی ١٩٣٩، ١٩٩٩، ٢٠١٠، ٢٠١١ و دوو جاریش لە ساڵی ٢٠٢٠دا روویانداوە
لە رووی هێزەوە بومەلەرزەکانی ساڵانی ١٩٣٩ و ١٩٩٩ نزیک بوون لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات
ئەوانیش بە هەزاران قوربانییان لێکەوتەوە و بوونە هۆی وێرانکارییەکی تۆقێنەر

ھۆکاری زۆری ژمارەی قوربانییەکان چی بوو؟.

چەقی بومەلەرزەکە کە دەکەوێتە نزیک غازی عەنتاب
بە ناوچەیەکی دانیشتوانی چڕ دادەنرێت
بە شێوەیەک کە لەو ناوچانەی کە کاریگەریی بومەلەرزەکەیان پێوەدیار بووە
نزیکەی ١٣ ملیۆن هاوڵاتی دەژین، کە بەشێکی زۆریان هاوڵاتی باکوری کوردستانن
هۆکارێکی دیکەی زۆری ئامارەکان دەگەڕێتەوە بۆ کاتی روودانی بومەلەرزەکە
ئەویش لە کاتژمێر ٤:١٧ خولەکی بەرەبەیاندا بووە و خەڵکی لە خەودا بوون
بۆیە هیچ ئامادەکارییەک نەبووە
هەتا لە کاتی روودانی بومەلەرزەکەشدا
زۆرێک لە قوربانییەکان فریای ئەوە نەکەوتوون 
کە ژیانی خۆیان رزگار بکەن بۆیە کەوتوون بەژێر
شوقە و باڵەخانە و ماڵەکانیانەوە
هۆکاری کۆتاییش هیچ پەیوەندی بە سرووشتەوە نییە
بەڵکو چاوچنۆکی بازرگان و وەبەرھێنەرانە
دوای بومەلەرزەکە وێرانکەرەکەی ساڵی ١٩٩٩ی تورکیا
لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد
ئاژانسە ئەوروپی و جیهانیەکان هەستان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری زۆری ژمارەی قوربانییەکان کە سەروو ١٦ هەزار کەس بوو
هەرچەند بەھێزی بومەلەرزەکە هۆکارێکی بەهێز بوو
بەڵام لاوازی باڵەخانەکان و خراپی لە بنیاتنانیان هۆکارێکی دیکەبوو
بەشێوەیەک ئەو بینایانە درووستکرابوون کە لە ئاست ستانداردە جیهانییەکان نەبوون
لە کۆتایشدا، چاوچنۆکی بازرگانەکان بوو کە بووە هۆی بەرزی ئامارەکان
بۆ بومەلەرزەکەی ئەمساڵ هێشتا هیچ لێکۆڵینەوەیەنی فەرمی ئەنجام نەدراوە
بەڵام، ئەگەر ئەنجامدرا، دوور نییە هەمان ئەنجامی بومەلەرزەکەی ١٩٩٩ دەربکەوێت
بە تایبەتی کە ئێستا پڕۆژەکانی ناوخۆ دەداتە وەبەرهێنەرەکانی خۆی و وەبەرهێنەرە بیانییەکان دوور دەخاتەوە
ئەوانیش بۆ ئەوەی خۆیان وەک هاوتای وەبەرهێنەرە جیهانییەکان نیشان بدەن
زوو پڕۆژەکانیان تەواو دەکەن و گرنگی بە کوالێتی نادەن
هەر چۆنێک بێت، ئێستا قۆناغی دوای بومەلەرزەکە دەستی پێکردووە
ئەویش هەوڵدان بۆ رزگارکردنی لێقەوماوانە
لەسەر ئەم ئاستە وێرانکارییە، چەند هەفتەیەک پێویستە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان
بەپێی رێکخراوی نێودەوڵەتی جیهانیش
لە چەند رۆژی داهاتوودا ئامارەکان بۆ هەشت هێندە بەرز دەبنەوە

ئایا ئاژەڵەکان پێشبینی بومەلەرزە دەکەن بەر لە روودانی؟

سەرباری ئەوەی زۆر کەس باسلەوە دەکەن
تێبینی هەڵسوکەوتی نامۆی ئاژەڵەکانیان کردووە بەر لە روودانی بومەلەرزە
 بەڵام هێشتا زانست ئەو گریمانەیە رەتدەکاتەوە ئاژەڵەکان پێشبینی روودانی کارەساتە سروشتییەکان بکەن. 
تۆمارە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن
دانیشتوانی یۆنانی کۆن هەڵاتنی بەکۆمەڵی ئاژەڵەکانی وەکو مشک‌و ماریان بینیوە لە ناوچەکانیاندا بەر لە روودانی بومەلەرزە بەهێزەکەی ساڵی ٣٧٣ی پێش زاین. 
چیرۆکی هاوشێوەی تر هەیەو کە تێیدا چیرۆکخوانەکان دەڵێن"ماسی‌و باڵندەیان بینیوە کە بەر لە روودانی بومەلەرزە، رەفتاری نامۆیان لێ دەرکەوتووە". 
ئەم جۆرە چیرۆکانە بووەتە مایەی سەرەنج‌و بایەخی توێژەران
کە نوێترین تەکنەلۆژیان بەکاردەهێنن بۆ چاودێریکردنی ئەو ئاژەڵە جۆراوجۆرانەی کە دەوترێت پێشوەختە توانای پێشبینیکردنی روودانی بومەلەرزەیان ھەیە. 

لێکۆڵینەوەیەکی گرنگ..

مارتن ویکیلسکی لە پەیمانگای "ماکس پلانک" لە ئەڵمانیا
 توێژینەوەی گرنگی کردووە لەبارەی گۆڕانی شێوازی رەفتاری کۆمەڵێک ئاژەڵ بەر لە روودانی بومەلەرزە لەشوێنی مانەوەیاندا.  
بەگوێرەی راپۆرتی سایتی (TRT)ی تورکیا، لەناوچەی باکوری ئیتالیا کە ناوچەیەکە بومەلەرزە دەیگرێتەوە، ویکیلسکی ئامێری ئاگادارکردنەوەی لە (٦) مانگاو (٥) مەڕ‌و (٢) سەگ بەستوە.
ماوەی چەند مانگێک چاودێری ئاژەڵەکانی کردووە بەر لە روودانی بومەلەرزەو دوای روودانی بومەلەرزە لە ناوچەکەدا. 
ویکیلسکی ‌و تیمی توێژەران کە لەگەڵیدا کاریان کردووە
ئەو زانیارییانەیان کۆکردوەتەوە کە گۆڕانی هەڵسوکەوتی ئاژەڵەکان نیشان دەدات بەر لە روودانی بومەلەرزە بەماوەی ٢٠ کاتژمێر. 
توێژینەوەکە دەریخستووە، بە بەراورد بە رۆژانی پێشتر
 ئاژەڵەکان لەماوەیەکی زەمەنی دیاریکراودا کە (٤٥) خولەک بووە، چالاکییان بەرێژەی ٥٠% زیادی کردووە. 
لەرێگەی هەندێک حساباتەوە، توێژەران بە وردی پێشبینی روودانی بومەلەرزەیەکیان کردووە کە گوڕەکەی زیاتر لە ٤ پلە بووە
 بەبەکارهێنانی هەمان رێگا، توێژەرەکان پێشبینی روودانی ٧ بومەلەرزەی تریان کردووە لە کۆی ٨ بومەلەرزەی بەھێز.