دوو گەنج لە هەولێر بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچان و ژنان دەستگیرکران

08/02/2023
فۆتۆ: 

وتەبێژی پۆلیسی هەولێرلە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند، دوو گەنج لە هەولێر بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچان و ژنان و وەرگرتنی پارە لێیان دەستگیرکران.

پۆلیسی هەولێرئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو تۆمەتبارە خەڵکی شاری هەولێرن و بڕی ٣٢٠٠ دۆلاری ئەمریکیان لە ژنان وەرگرتووە، لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕی شەش ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینار عێراقی و چەک و چەقۆ لەگەڵ ژمارەیەک ئامێری پەیوەندیکردن.