هەنگوین یان شەکر؟

11/02/2023
فۆتۆ: 

زۆر کەس لە نێوان شەکر و هەنگوین، لە جیاوازی تام و سوودەکانیدا ناتوانن هەڵبژاردن بکەن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنگوینی ئاشکرا کردووە

توێژینەوەکە لە ڕۆژنامەی Nutrition Reviews بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە "خواردنی هەنگوینی خاو (بێ هیچ ماددەیەکی دەستکرد) لە یەک سەرچاوەی گوڵەوە ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵ، کاتێک لە چوارچێوەی خۆراکی تەندروستدا دەخورێت".


تاوسیف خان، نووسەری توێژینەوەکە، لێکۆڵەر لە زانستە خۆراکییەکان لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی تۆرۆنتۆ دەڵێت: "ئەم ئەنجامانە جێگەی سەرسوڕمانن، چونکە هەنگوین نزیکەی لەسەدا ٨٠ شەکری تێدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ناڵین ئەگەر لە ئێستادا خۆت لە شەکر بەدوور بگرێت پێویستە دەست بە خواردنی هەنگوین بکەیت".

دەشڵێت: ئەگەر شەکر، شەربەت، یان هەر شیرینکەرەوەیەکی تر بەکاربهێنیت، گۆڕینەوەی ئەو شەکرانە بە هەنگوین ڕەنگە مەترسییەکانی گۆڕانکارییەکانی دڵت کەم بکاتەوە.

هەنگوین بەڕاستی چییە؟ نووسەرانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە "هەنگوین پێکهاتەیەکی ئاڵۆزە لە شەکرەکان (باو و دەگمەن)، ترشە ئۆرگانیکەکان، ئەنزیمەکان، پرۆتینەکان، ترشە ئەمینییەکان، کانزاکان، ڤیتامینەکان و ماددە چالاکە زیندووەکان، کە لەلایەن هەنگە هەنگوینییەکانەوە لە ڕەگی گوڵەکانەوە دروست دەکرێن".

هەنگوین یان شەکر؟
هەنگوین و شەکر هەردووکیان کاربۆهیدراتن، واتە لە گلوکۆز دروستکراون.
هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆراکی و پێکهاتە و تامی جیاوازیان هەیە، هەنگوین بە سوودی زیاتر لەهەندێک ڕووی خۆراکی وەسف دەکرێت، بەڵام ڕەنگە شەکر لەسەر بنەمای تام و نرخ بە باشتر بزانرێت.
شیرینکەرەکان بەگشتی زۆرجار بە ناتەندروست دادەنرێت، بەڵام خواردنی بڕێکی کەم نابێتە هۆی کاریگەری خراپ.
کاتێک مرۆڤەکان زۆر لەم پێکهاتانە دەخۆن، لەوانەیە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە شەکری خوێندا، ناڕەحەتی هەرسکردن، یان زیادبوونی مەترسی خراپبوونی ددانیان هەبێت.
ڕەنگە هەندێک کەس کاردانەوەی حەساسیەتیان هەبێت بەرامبەر هەندێک پێکهاتەی هەنگوین، هەروەها بۆ کۆرپەی خوار تەمەنی ١٢ مانگ سەلامەت نییە.
توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە کە وەرگرتنی زۆری شەکرە زیادکراوەکان بەشدارە لە زیادبوونی ڕێژەی قەڵەوی و شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ.

بڕی گونجاو چەندە؟

لە ڕێنماییە خۆراکییەکاندا هاتووە، "نابێت کۆی گشتی کالۆری ڕۆژانەی شەکر لەسەدا 10 زیاتر بێت و ئەوەش هەنگوینیش دەگرێتەوە".

هەنگوینی خاو(خۆماڵی بێ دەستکاریکردن) لە بەرامبەر هەنگوینی پرۆسێس کراو

“چارەسەری تەقلیدی بۆ هەنگوین بریتییە لە پاڵاوتن و پاشان گەرمکردنی بۆ ماوەیەکی کەم”.
"ئەمە ڕێگە بە ئاسانکاری پرۆسێسکردنی هەنگوینەکە دەدات، بەڵام لە ڕاستیدا زیانبەخشە بۆ هەنگوینەکە، چونکە زۆرێک لە پێکهاتە چالاکە زیندووەکانی کاریگەری خۆیان لەدەست دەدەن".
هەنگوینی خاو دەپاڵێورێت ، بەڵام گەرم ناکرێتەوە.