هیچ هاوکارییەک بە دەم گوندە کوردییەکانەوە نەچووە و لاشەی چەند کەسێک گورگ خواردویەتی

11/02/2023
فۆتۆ: 

ئاژانسی میزۆپۆتامیا کە تایبەتە بە هەواڵەکانی باکوری کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند گوندێکی پارێزگای دیاربەکر وەکو کوندەکانی کەلەبورجو و بولام و چەلیکان، هیچ هاوکارییەکی ئافاد نەگەشتووەتە ئەو ناوچەیە.


ڕاشیگەیاندووە ئەو کەسانەی کە بە خۆبەخش ویستویانە بگەنە گوندەکان بۆ هاوکاری دانیشتوانەکەی، بەهۆی بەفرەوە ڕێگەیان لێگیراوە، ژمارەیەک لە بریندارەکانیش بەهۆی نەبوونی چارەسەری سەرەتایی و فریاکەوتنەوە گیانیانلەدەستداوە.

ئاژانسەکە دەشڵێت بەشێک لە جەستەی قوربانییەکانی بومەلەرزەکە لەو گوندانە لەلایەن گورگەوە خوراون.