كونسوڵی ئەمریكا هۆشداری دهداته هەرێم لهبارهی پێشێلكارییهكانی مافی مرۆڤ و ئازادییهكان
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر لە لێدوانێکی لە رووداو ئەڵێت کوردستان پاشەکشەی کردووە لە ئازادی و مافی مرۆڤ
                                
  
                               
                                ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم ڕایگەیاند، "پاشەكشێیەكی بێزاركەر لە بواری مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دەبینین و بە روونی رەخنەی توندی لە كەیسی گیراوانی بادینان گرت و وتیشی، هەوڵی كپكردنی ئازادیی رادەربڕین لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەدرێت". 
 
دەشڵێت، "هەوڵی كپكردنی ئازادی رادەربڕین لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەدرێت و لەبارەی پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاكووانان گفتوگۆمان لەگەڵ حكومەت هەیە و لە ڕاپۆرتەكانیشمان ئاماژەمان پێكردووە". 
 
 كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم پێی وایە " پێویستە ڕۆژنامەنووسان و ناوەندە میدیاییەکان ڕێگەیان پێبدرێت هەواڵەکان بگەیێنن بە بێ ترس لە چاوترساندن و هەراسانکردن و تۆڵە لێسەندنەوە". 
                             
                             
 |