به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان: ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك په‌یج و له لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه له سعوودیه‌وه و ته‌نانه‌ت له كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌هاووڵاتیانه‌وه ده‌كرێت
بەرێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك په‌یج و له لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه له سعوودیه‌وه و ته‌نانه‌ت له كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌هاووڵاتیانه‌وه ده‌كرێت و بانگه‌شه‌ی دابینكردنی ڤیزای ساڵانه بۆ حه‌ج و ڤیزای حه‌جی به شێوه‌ی تایبه‌ت یاخود حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك ده‌گرینه به‌ر كه به‌م جۆره ده‌یانه‌وێت زیان به هاووڵاتیان بگه‌ێنن". به پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به‌رپرسیار نییه له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه بێته رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ به‌م جۆره هه‌وڵ بۆ حه‌ج كردن بده‌ن.
دەشڵێت: ئێمه هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پرۆسه‌ی حه‌ج به‌رێگه‌ی دروست ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی تیروپشك و ناونووسینه‌وه هاووڵاتیان سه‌فه‌ر بكه‌ن چونكه له ساڵانی رابردوویشدا ئه‌م هه‌وڵانه هه‌بووه به‌ڵام به‌شێكی زۆریان نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌ڵێنه به‌جێ بگه‌ینن كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد و پاره‌ی خه‌ڵك له‌م رێگه‌یه فه‌وتاوه.
|