یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

20/02/2023
فۆتۆ: 

یەکەم وڵاتی عەرەبی پێشبینی خۆی بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیاند، بەپێی لێکدانەوەی پەیمانگای نیشتیمانی میسری ٢٣ی مانگی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان رۆژی ٢٢-٣-٢٠٢٣ بینینی مانگ لەئاسمانی دەوڵەتە عەرەبییەکان ئەستەم دەبێت، بۆیە ئەو رۆژە بەدرێژکراوەی مانگی شەعبان هەژمار دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە ٢٣-٣-٢٠٢٣ دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

پەیمانگای نیشتیمانی میسری بۆ توێژینەوەی فەلەکی دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە ئاسمانی عەرەبستانی سعودییە ،میسر، قەتەر، ئیمارات و ئەردەن لە ٢٣ی ئازار مانگ لەدایک ببێت و ببێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.