نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە بەراورد لەگەڵ دوێنی کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەک، نرخى بەرمێلێک نەوتى برێنت لە 42 دۆلار و 81 سەنتەوە بۆ 42 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە .
بۆرسەى جیهانى نرخى نەوتى ئاشکراکردوووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 95 سەنت مەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 40 دۆلار و 44 سەنت فرۆشراوە .
لە چەند ڕۆژى رابردوودا نرخى نەوتى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکیش بەرز بوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیى شارەزایانى ئابوریش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهان گەڕاندووەتەوە
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیا دەگەڕێتەوە کە بڕیاریانداوە رۆژانە بڕى بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکەنەوە .
|