شارەزایەکی جیۆلۆجی: زەمین لەرزەکان تا 9 مانگی دیکە بەردەوامدەبن

21/02/2023
فۆتۆ: 

د.ئەحمەد الملاعبە شارەزای بواری جیۆلۆجی و مامۆستای زانکۆی هاشمیی ئوردن، کە پێشبینی ڕوودانی زەمین لەرزەکەی دوێنێی تورکیای کردبوو، پێشبینی ئەوەدەکات کە بۆ ماوەی 9 مانگ زەمین لەرزەکان بەردەوامبن، دەشڵێت شەپۆلێک لە بومەلەرزە لەبەردەمماندایە.

هەرچەندە لە ڕۆژی ڕوودانی یەکەم زەمین لەرزە لە 6ی مانگی شوباتەوە، 9 هەزار زەمینلەرزەی کاردانەوەی زەمینلەرزە گەورەکە ڕوویداوە، بەڵام هێشتا زەوی ئەو ناوچەیە بە تایبەت شوێنە قوڵەکانی وزەیەکی زۆری تێدا ماوە کە پێویستی بە بەتاڵکردنەوە هەیە.

ڕاشیگەیاند زەمین لەرزەکان لە ئەنجامی پێکدادانی پلێتی عەرەبی و پلێتی تورکییە و کاتێکی زۆری دەوێت تا پلێتەکان جێگیردەبن