٧٠ کۆچبەری کورد لە ئاوەکانی فەڕەنسا داوای بەهاناوەچوون دەکەن

22/02/2023
فۆتۆ: 

٧٠ کۆچبەری کورد، کە کە سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، لە ئاوەکانی فەڕەنسا داوای بەھاناوەچوون دەکەن و بەلەمەکەیان لەکار کەوتوە و سوتەمەنیان پێ نەماوە و مەترسی نقومبوونیان هەیە

رەنج پشدەری رۆژنامەنووس رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بەلەمی لاستیکی کۆچبەران لە ئاوەکانی فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێککەوتوون، بەلەمێکیان بەسەلامەتی گەیشتووە، بەڵام بەلەمی دووەم، کە ٧٠ کۆچبەری کوردی لەسەرە بەهۆی شەپۆلی دەریاوە دووچاری مەترسی بوون و بەلەمەکەیان لەکارکەوتووە و سوتەمەنییان پێنەماوە. 

ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت،  سەرجەم کۆچبەرەکان خەڵکی هەرێمی کوردستان و منداڵیشیان تێدایە، پۆلیسی "کالاس"یش دەڵێت، دەبێت لایەنی بەریتانی بەهانایانەوە بچێت، چونکە گەیشتوونەتە سنورە ئاوییەکانی بەریتانیا. 

رەنج پشدەری ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوە یەکەمجارە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا جێبکرێنەوە، چونکە ئەو بەلەمانە جێگەی ٣٠ بۆ ٤٠ کەس دەبێتەوە.