چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی بەریتانیا دەڕفێندرێت و لێی دەدرێت

23/02/2023
فۆتۆ: 

دوای ئەوەی چالاکوانێکی کورد لە بەریتانیان بە هێلکە هێرشیکرد سەر پەرلەمانتارێکی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، چالاکوانەکە رفێندراوە و بەتوندی ئەشکەنجەدراوە

ئەنجومەنی چالاکیەکیەکانی کوردانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەک کەس (ئیسماعیل سان) چالاکی خۆپیشاندانەکانیان رفاندووەو داوایان لێکردووە داوای لێبوردن لە یاسین خدر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان بکات، کە لە دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن ئیسماعیل سیانەوە وێنەی گیراو بە وتەی خۆیان ھێلکە بارانکراوە، بۆیە بە چەقۆ برینداریان کردووەو لێیان داوەو ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

ئەنجومەنەکە لەبارەی ھێرشکردنە سەر ئیسماعیل سیان و بریندارکردنی بەچەقۆ، ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستانە دەکات و لەوبارەیەشەوە سکاڵامان تۆمارکردووە تاوەکو یەک بەیەکی ئەو کەسانەی دەستاین لەو هێرشە تیرۆرستانە ھەبوو دەستگیربکرێن