بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ راگەیاند

23/02/2023
فۆتۆ: 

ئاستی خستنەڕوی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بەراورد بە دوێنێ، بڕى خستنەڕوى دۆلار کەمی کردوە.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 106 ملیۆن و 855 هەزار و 419 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 25 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 81 ملیۆن و 655 هەزار و 419 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.



ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بانکەکە نزیکەى 204 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە،ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بانکەکە نزیکەى 204 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە،ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بانکەکە نزیکەى 204 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە،