ساڵێک بەسەر هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا تێدەپەڕێت

24/02/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ 24ی شوباتی 2023 ساڵێك بەسەر بڕیاری هێرشكردنە سەر ئۆكراینا لەلایەن سوپای ڕووسیاو بەفەرمانی ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ئەو وڵاتەدا تێدەپەڕێت كە تائێستا هەزاران سەربازو هاوڵاتی مەدەنی لەهەردوو وڵات كوژراون و دەیان هەزاری تر بریندارو بێ ماڵوحاڵ بوون.

كارین جان پێیەر، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكرانیا، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ سەركردەكانی ناسراو بە کۆمەڵەی حەوتەم و ڤۆڵۆدیمیر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە رێگەی ئۆنڵاینەوە، لەبارەی پێشهاتەكانی ئەو جەنگە كۆدەبێتەوە.

وتەبێژی كۆشكی سپی ئەوەشی راگەیاند، ئەمریکا پاكێجێكی دیكەی سزا بەسەر ئەو وڵاتانه رادەگەیەنێت، كە پاڵپشتی لە رووسیا دەكەن، پێكدێن لە سزا بەسەر بانكەكان، بەرگری و تەكنەلۆژیا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەم شەڕە هەتا ئێستا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 42 هەزار کەس و برینداربوونی زیاتر لە 56 هەزار کەسی دیکە و بەلایەنی کەم 15 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن و نزیکەی 14 ملیۆن کەس ئاوارە و دەربەدەربوون و زیاتر لە 140 هەزار باڵەخانە وێرانبوون و نزیکەی 350 ملیار دۆلار زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.