دەست بە چاوپێکەوتنەکانی پێدانی ڤیزای ئەمریکا بە عێراقییەکان دەکرێتەوە

25/02/2023
فۆتۆ: 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت، دەست بە چاوپێکەوتنەکانی پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەکەنەوە.

ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاند، کارەکانی چاوپێکەوتنی پێدانی ڤیزای قوتابی و جۆرەکانی دیکەی ڤیزا بە عێراقییەکان دەستپێدەکەنەوە و ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ فراوانکردنی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق بەشێوەیەکی گشتگیر.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەلینا رۆمانۆوسکی زۆر جار چاوی بە قوتابییە نایابەکان دەکەوێت کە پابەندن بە بونیاتنانی عێراق و سەرنجیان لەسەر داهاتوو و گەشەسەندنە.